بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر وتەی لایەنگران و بەرپرسان و پەرلەمانتارانی حزبەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وتەی ئەو کەسانە بۆ میدیاکان گوزارشت لە ڕای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات”.
لە ڕاگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئێوارەی ئەمڕۆ 30 ی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، “، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات”.
ڕاگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەشێک لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ناڕەزای توندیان دەربڕی لە دژی حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران.
دوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ئەو گرژییەی لە کاتی دانیشتەنەکەی ئەمڕۆ دروستبوو بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بۆچونی خۆیان لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم دەربڕیووە.