“جینۆسایدی ئاسکەکانی گەرمیان بەڕێوەیە”

ئاسکێکی کوژراو لە سێ ڕاوچی سەندرایەوە

لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ کەس لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو لە ناوچەی گەرمیان، ژینگەپارێزان هۆشداری دەدەن کە “جینۆسایدی ئاسکەکانی گەرمیان نزیکە ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت”.

ئەمڕۆ 30 ی تشرینی دووەم موقەدەم ئەرکان حەمید، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گەرمیانەوە ئاشکرایکردووە، “زانیاریمان هەبووە کە لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو ڕاوی ئاسک کراوە و بۆیە توانراوە سێ کەس دەستگیربکرێت کە چەکیان پێبووە و ئاسکێکیان کوشتووە”.

وتوشیەتی، “سێ راوچیەکە ئەو ئاسکەی راویان کردبوو لەگەڵ چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو مەخزن و 58 فیشەک و دوو جیھازی بێتەلیان پێگیراوە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون”.

لەسەر ئەم دیاردەیە، ئیبراهیم زەریف، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی ئەو دۆخە ئابورییە سەختەی لە هەرێمی کوردستان هەیە پۆلیسی دارستان وەک پێشتر ناتوانن پارێزگاری لە ئاسک و ئاژەڵە کێوییەکانی دیکەی گەرمیان بکەن، ئەمە وایکردووە کە بەشێک لە ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە جینۆساید بکرێن”.

بەپێی ئەو داتایەی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان لایەتی لەماوەی حەوت ساڵدا لە 12 هەزار ئاسکەوە ژمارەی ئاسکەکان لە گەرمیان کەمبوونەتەوە بۆ خوار پێنج هەزار ئاسک، کە ئەوەش ڕێژەیەکی ترسناکە کە هۆکاری سەرەکی ڕاوکردنیانە.

سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیان هۆشداریدەدات کە ئەگەر ڕێکارەکان دژی ئەو کەسانە توند نەکرێتەوە کە ڕاودەکەن ئەوا ئاژەڵی کێوی لە گەرمیان ڕوو لە لەناوچوون دەچێت.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان: وتەی لایەنگران و پەرلەمانتارانی گۆڕان گوزارشت لە ڕای بزوتنەوەکە ناکات

بابەتی دواتر

سەکردەیەکی سوپای پاسداران کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانەی دیكە داخران

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، 13 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی سزادران. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share