تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی تایبەت بە هاتوچۆی گەشتیاران لەڕێی فڕۆكەخانەكانەوە دەركرد، بەوەش گۆڕانكاری لە بەشێك لە ڕێنماییەكانی پێشووی خۆی لەبارەی كۆرۆناوە كردووە.

لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم كراوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند گۆڕانكارییەكی لە ڕێنمایی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئەنجامداوە.

لەو نوسراوەدا كە بەرواری 26ی تشرینی دووەمی لەسەرە و ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، “ئەو گەشتیارانەی كە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەڕێی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێم، پێویست ناكات پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدەن”.

لە خاڵی دووەمی نوسراوەكەدا هاتووە، “هەڵگرتنی كەرەنتین لەسەر ئەو گەشتیارانەی كە هیچ نیشانەیەكیان نییە و بەركەوتەی كۆرۆنا نین بەپێی كۆتا پرۆتۆكۆلی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەڵام پێویستە چاودێریی خۆیان بكەن لە ڕۆژی گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ و لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەك دەزگا تەندروستییەكان ئاگادار بكەنەوە، بەگوێرەی ڕێنماییەكان و پڕۆتۆكۆڵە تەندروستییە كارپێكراوەكانی هەرێم، بۆیە پێویست بە وەرگرتنی بەڵێننامە ناكات”.

وێنەی نوسراوەكەی تەندروستیی هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر دەنگدەرێکی تایبەت خانەنشین بووبێت دەتوانێت پڕۆسەی دەنگدانەکەی بگوازێتەوە بۆ گشتی

بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2008ن دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن…
Total
0
Share