بە هۆكاری مرۆیی حكومەت پلەی جێگری ئەفسەرێك بەرزدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپا، پلەی جێگری ئەفسەرێك بەرزدەكاتەوە و لە مانگێكدا یەك ڕۆژ دەوامدەكات، هۆكارەكەش لەدەستدانی كەسوكاریەتی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە دیواربەند و گردی نزیك مەزاری ئیمامی عەلی لە كەربەلا ڕووخا و چەندین كەس بوون بە قوربانی، بەشێكیان ئەندامی چەند خێزانێك بوون، بە جۆرێك یەك خێزان زیاتر لە كەسێكی لە ڕووداوەكەدا بوون بە قوربانی.

ویسام هامل لازم مەكی، جێگری ئەفسەرە لە سوپای عێراق، لە ڕووداوەكەی كەربەلادا تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەی لەدەستداوە.

وەك هاوكاریكردن و دڵنەواییەك بۆ ویسام، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای عێراق بە فەرمانی فەریقی یەكەم عەبدلئەمیر یارەڵڵا، بڕیاری دا پلەی ئەو جێگری ئەفسەرە بەرزبكاتەوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە هاوشێوەی سەربازی بریندار مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و مانگانە تەنها یەك ڕۆژ دەوامبكات.

بابەتی پێشتر

عێراق فشاری بۆ سەر هەرێم زیادكردووە<br>هەوڵەكانی نووسینەوەی دەستوور بە كوێ گەیشتوون؟

بابەتی دواتر

سۆمۆ هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات "نووسراو كرا"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.. هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنێت

سبەینێ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆدەبنەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی…
Total
0
Share