سۆمۆ هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكات “نووسراو كرا”

كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق دووبارە هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان.

لە نووسراوێكیدا هۆشداری بە سەرجەم كڕیارانی نەوتی هەرێم دەدات كە ئەگەر نەوتی هەرێم بكڕن ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی نووسراوێك كە 23ی ئەم مانگ لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق دەرچووێندراوە و ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، دووبارە هەڕەشەكانی دژی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەتەوە كە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەبەر كە نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكڕن.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دادگای فیدراڵیی عێڕاق یاسای نەوت و گاز كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووێندرابوو بە نایاسایی ناوبرد.

لە نووسراوەكەی كۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە، “وەزارەتی نەوتی عێڕاق و كۆمپانیای سۆمۆ بە مافی خۆیانی دەزانن هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی بگرنەبەر دژی هەر بریكارێك یان كڕیارێكی نەوتی خاوی “قاچاخ” كە سەلمێندراوە نەوتی عێراق دەگوازنەوە بە دیاریكراویش لە بەندەری جەیهانی توركیا ئەگەر سۆمۆ ڕەزامەند نەبێت”.

لە ماوەی ڕابردووشدا عێراق بڕیاریدا كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بخرێنە لیستی ڕەشەوە ئەگەر كارەكانیان ڕانەگرن.

بابەتی پێشتر

بە هۆكاری مرۆیی حكومەت پلەی جێگری ئەفسەرێك بەرزدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ڤێرشتاپن: جارێکی دیکە ئامادەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share