هۆشداریی لەبارەوە دەدرێت.. بۆیەی تاتوو ماددەیەکی شێرپەنجەییە

توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ هۆشادریدەدات لەو بۆیەی لە کوتانی تاتوودا بەکاردەهێنرێت، بەوپێیە ماددەی کیمیایی شێرپەنجەیی تێدایە.

لە زانکۆی نیویۆرک زانایان توێژینەوەیەکیان لەسەر 56 کەس ئەنجامدا کە تاتوویان کردووە لەسەر جەستەیان، دەرکەوتووە کە ئەو بۆیەیەی بۆ تاتووکردن بەکاردەهێنرێت پێکهاتەی “ئازۆ”ی تێدایە و ماددەیەکی شێرپەنجەییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک لە بۆیەکان پێکهاتەی بچووکیان تێدایە کە قەبارەیان 100 نانۆمەترە، توانایان هەیە بچنە ناو خانەکانی جەستەوە و تووشی بازدانی شێرپەنجەییان بکات.

زانایان دەڵێن، ئەو کەسانەی تاتوو دەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە بەکتریا جۆراوجۆرەکان هەیە بەهۆی ئەوەی لە پێستەوە دەکرێتە جەستەوە و لەڕێگەی خوێنەوە ئەگەری گواستنەوەی هەیە، وەک هەوکردنی جگەر.

باس لەوەکراوە، بۆیەی تاتوو پێکهاتەی وای تێدایە کە لە ڕیزبەندیی ماددە شێرپەنجەییەکاندان وەک ئازۆ، ئۆکسیدی تیتانیۆم، ئیسانۆڵ کە هۆکارن بۆ ژەهراویبوونی خوێن.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ماددانە لە کاتی بەرکەوتنیان بە خۆر یان پیسبوونیان بە بەکتریا دەبنە ماددەی شێرپەنجەیی.

بەپێی توێژینەوەکە، تەنانەت کرداری لێکردنەوە و سڕینەوەی تاتووش بەهەمان شێوە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی هەیە، چونکە نازانرێت ئەو تیشکی لەیزەرەی بەکاردەهێنرێت چۆن و تا چەند کارێک لەگەڵ ماددە کیمیاییەکانی تاتووەکەدا دەکات.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

بابەتی دواتر

ئەو حەوت پاسپۆرتەی دەتوانیت بە پارە بیانكڕیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی سیری ڕەش بزانە

ڕۆژانە بەشێكمان سیری سپی لە ژەمەكانی خواردندا بەكاردەهێنین و دڵنیاین بۆ تەندروستی بەسوودە، بەڵام سیری ڕەش سوودی زیاترە…
Total
0
Share