ئەو حەوت پاسپۆرتەی دەتوانیت بە پارە بیانكڕیت

passports in the form of a house lie on the map, conceptual photo, travel

حەوت وڵاتی جیهان كە یەكێكیان دراوسێی هەرێمی كوردستان و عێراقە، دەتوانیت پاسپۆرتەكانیان بكڕیت.

هەریەك لە دۆمینیكان، توركیا، سەینت كیتس و نێڤیس، سەینت لوسیا، ئەنتیگوا و بەربودا، مۆنتینیگرۆ و گرینادا بە شێوازی جیاواز پاسپۆرت و تەنانەت بەشێكیان ڕەگەزنامە دەدەن بە كەسانی بیانی لە بەرامبەر پارەدا.

شێوازی پارەدانەكان جۆراوجۆرن، بریتین لە كڕینی خانوبەرە، وەبەرهێنان و ئۆفەری كەسانی دەستەبژێر كە ئەمەیان تایبەتە بە سەرمایەدارەكان و دەتوانن ڕاستەوخۆ ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتەكە بە كاش بكڕن.

وڵاتێكی وەكو توركیا، لە ڕێگەی پرۆگرامی ڕەگەزنامەوە، دەرگای بەخشینی ڕەگەزنامەی بەڕووی وەبەرهێنەرانی بیانیدا كردووەتەوە، مەرجی حكومەتی توركیا ئەوەیە وەبەرهێن بە لایەنی كەمەوە 250 هەزار دۆلاری ئەمریكی ببەخشێت و لە ماوەی شەش بۆ نۆ مانگدا دەبێت بە خاوەنی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی توركی.

یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو پاسپۆرتەی توركیا دەیدات بە كەسانی بیانی و وەبەرهێنەران یاخود ئەوانەی خانوبەرەی گرانبەها لەو وڵاتە دەكڕن، ئەوەیە دەتوانن بەبێ ڤیزا گەشت بۆ 111 وڵات بكەن.

پێنج لەو شەش وڵاتەی دیكەش هاوشێوەی توركیا لە بەرامبەر سەرمایەگوزاریدا ڕەگەزنامە و پاسپۆرت دەدەن بە بیانییەكان، بەڵام سەیرترینیان مۆنتینیگرۆیە لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا، كە تەنها مەرجی وەرگرتنی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە، گەیشتنتە بە خاكی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

هۆشداریی لەبارەوە دەدرێت.. بۆیەی تاتوو ماددەیەکی شێرپەنجەییە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی سكاڵا لەسەر پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share