توێژینەوەیەک: خوێنبەخشین ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی خوێنبەخشین لە پیاواندا ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ کەمدەکاتەوە.

توێژەران دەڵێن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەندروست خوێن ببەخشیت پێویستە رەچاوی چەند مەرجێک بکەیت لەوانەش:
-ئەو خوێنەی بە یەک جار دەیبەخشیت لەنێوان 450-500 ملم دا بێت، بە دوو مانگ یەک جار خوێن ببەخشیت و لە ساڵێکدا پێنج جار گونجاو نییە خوێنی زیاتر ببەخشیت.

-پێویستە بەخشەر هیچ نەخۆشییەکی گواستراوەی وەک ئایدز و هەوکردنی جگەر یان نەخۆشی درێژخایەنی شەکرە و دڵ و شێرپەنجە نەبێت.
-پێویستە بەخشەر تەمەنی لەنێوان 18- 65 ساڵاندا بێت.
-ئەو کەسانەی خۆیان نەخۆشی کەمخوێنیان هەیە یان نەخۆشی خوێنیان هەیە بە هیچ جۆرێک نابێت خوێن ببەخشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share