سوودەكانی سیری ڕەش بزانە

ڕۆژانە بەشێكمان سیری سپی لە ژەمەكانی خواردندا بەكاردەهێنین و دڵنیاین بۆ تەندروستی بەسوودە، بەڵام سیری ڕەش سوودی زیاترە ئەگەر بەشێوەیەكی ڕێكخراو بەكاربهێنرێت ئەوا ڕێژەی شەكرە لە خوێندا ڕێكدەخاتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان خواردنی سیری ڕەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنمان لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و ڕێژەی شەكرە لە خوێندا ڕێكدەخات.

خواردنی سیری ڕەش ڕێژەیەكی گرنگی دژەئۆكسانی تێدایە دەمانپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنجە و بەرەنگاری خانەكانی شێرپەنجە لە جەستە دەبێتەوە و كاریگەرییەكانی بەرامبەر نەخۆشیی شێرپەنجە بەهێزترە لە سیری سپی.

بەپێی دوایین لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە سیری ڕەش چارەسەرە بۆ ئەو خانانەی جگەر كە زیانیان بەركەوتووە و چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەكات بەتایبەت ئەگەر ڕۆنی سیری ڕەش بەكاربهێنین.

زیانەكانی سیری ڕەش

زیادەڕۆییكردن لە خواردنی سیری ڕەش دووچاری هەستكردن بە تێكچوونی گەدە و ناڕەحەتیت دەكات، بۆنی جەستە ناخۆشدەكات و هەندێك كەس دووچاری هەستیاری دەكات.

بابەتی پێشتر

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

بابەتی دواتر

هەڵەبجە لەیادمەكەن با مێژوو نەمانسڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share