سلێمانی.. دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ئارد و خۆراکی خراپبوودا

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر ئارد و پێداویستیی خۆراکیی دیکەدا کە لە کۆگایەکی گەڕەکی هاوکاری هەڵگیرابوون، لێکۆڵینەوە لە مەبەستی بەکارهێنانی ئەو خۆراکانە دەکرێت.

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە گەڕەکی هاوکاریی سلێمانی، دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر ئارد، برنج، زەیت و خۆراکیی دیکەدا، کە لە کۆگایەکدا بەشێوەی نەشیاو و ناتەندروست هەڵگیرابوون.

ئەو خۆراکانە قرتێنەر و مێروویان تێدابووە و شیاونەبوون بۆ خواردن و بەکارهێنان.

خاوەنی کۆگاکە دەڵێت، ئەو کەرەستانەی بۆ ئالیکی ئاژەڵ هەڵگرتووە، بەڵام بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان هەر خۆراکێک بۆ خواردنی مرۆڤ شیاو نەبێت بۆ ئاژەڵیش شیاو نابێت و نابێت بەکاربهێنرێت.

بابەتی پێشتر

یەكەم "وەزیری قاوە" لە جیهاندا دەستنیشانكرا

بابەتی دواتر

ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا: لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانماندا سەروەریی وڵاتانی دراوسێ ناكەینە ئامانج

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بڵاویكردووەتەوە، “لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانماندا سەروەریی وڵاتانی دراوسێ ناكەینە ئامانج، بەڵكو ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئاسایشی…
Total
0
Share