ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

ئیبراهیم تاتڵیسەس گۆرانیبێژی ناوداری باكووری كوردستان و توركیا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.

كەمێك لەمەوبەر میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ئیبراهیم تاتڵیسەسی گۆرانیبێژ لە شاری بۆدروم تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.

ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە، ئیبراهیم خۆی شۆفێریكردووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسی لێخوڕیوە، لەگەڵ بارهەڵگرێكدا تووشی پێكدادان بووە و دواتر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئیبراهیم تاتڵیسەس لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بەگیرهاتووە، پاشان بە برینداری دەرهێنراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە بێوێنە ناویدەبات.. یەكێك لە گەورەترین فێستیڤاڵەكانی میوزیك لە سعودیە ڕێكخرا

دەستەی كاتبەسەربردنی (الترفيه) سعودی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 732 هەزار كەس ئامادەی فێستیڤاڵی ساڵانەی (میدڵ بێست)ی میوزیك بوون لە…
Total
0
Share