پزیشكێك بەهۆی نەدانی پارەی نەشتەرگەرییەكەی منداڵێكی ساوا دەفرۆشێت

ڕوداوەكە كاردانەوەی ڕای گشتی لێكەوتەوە

لە ڕوداوێكی كە توڕەیی و نیگەرانی لێكەوتەوە پزیشكێكی پاكستانی منداڵێكی تازە لەدایكبووی فرۆشت پاش ئەوەی دایك و باوكی نەیانتوانی خەرجی نەشتەرگەری لەدایكبوونەكەی بدەنە نەخۆشخانەكە.

ڕوداوەكە كە لەلایەن تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە بە “سەرسامكەر” ناوبراوە لە شاری تولامبای بچوك لە ویلایەتی بنجاب-ی پاكستان بووە.

پیاوێك هاوسەرەكەی گەیاندووەتە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان كاتێك زانیویەتی لە وادەی منداڵبوونەكەی نزیكدەبێتەوە، پاش ئەوەی دایكەكە بە سەلامەتی منداڵەكەی دەبێت سەرسام دەبن بە تێچووی بەرزی نەشتەرگەرییەكەی و دەڵێن بەهۆی دەستكورتییانەوە ناتوانن ئەو بڕەی لێیان داوادەكرێت بدەن.

لێرەوە پزیشكەكە پێشنیاری فرۆشتنەوەی منداڵەكەیان بۆ دەخاتە بەردەم بۆ ئەوەی بتوانن خەرجی نەخۆشخانەكە دابینبكەن، بەڵام باوانی ڕەتیدەكەنەوە، بۆیە رێگەیان پێنادەن منداڵەكە لەگەڵ خۆیان ببەنەوە ماڵەوە.

دوای ئەوە پزیشكەكە منداڵەكە بە پیاوێكی دیكە و بەبێ ڕەزامەندی دایك و باوكی دەفرۆشێت، ئەوانیش ڕاستەوخۆ سكاڵا لای پۆلیس تۆماردەكەن.

پاش پێزانینیان بە ڕوداوەكە پۆلیس هەڵدەكوتێتە سەر نەخۆشخانەكە بەمەبەستی دەستگیركردنی پزیشكەكە. بەپێی میدیاكانیش بەر لەوە ئیدارەی نەخۆشخانەكە فشاریان خستووەتەسەر باوانی ساواكە تا سكاڵاكەیان بكشێننەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

كوڕی دوو نونەكەی سلێمانی

بابەتی دواتر

هۆشیار زێباری: تاوانبارانی موشەكبارانەكە بەسزای خۆیان دەگەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share