4 خواردن کە نابێت بکرێنە بەفرگرەوە

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئێل کۆنفیدێنشاڵ”ی ئیسپانیدا هاتووە، ساردیی ناو بەفرگر(سەلاجە) دەبێتە هۆی تێکچوونی هەندێک لە خواردنەکان، ئەمانەی خوارەوەش 4 جۆریانن.

مۆز

هەندێک جار خەڵک مۆزی کاڵ دەکڕن و چەندین ڕۆژ هەڵیدەگرن تا پێبگات. بەوپێیەی پرۆسەی پێگەیشتنەکەی ڕەنگە زۆر بخایەنێت، ئەوا باشتر وایە لە شوێنی وشک و لە پلەی گەرمیی ژووردا هەڵبگیرێت.

سۆسەکان

بەهۆی بەرزیی ڕێژەی خوێ و ماددەی پارێزەرەوە تیایدا، سۆسی کەتچەب دەکرێت بۆ ماوەی درێژ بمێنێتەوە و پێویستی بە بەفرگر نییە.

لە بەرامبەردا، ناکرێت مایۆنێز لە دەرەوەی بەفرگر بەجێبهێڵدرێت.

مرەبا

دەکرێت مرەبا لە دەرەوەی بەفرگر هەڵبگیرێت، چونکە مرەبا بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە و لەناو شەکری پێکهاتەکەیدا پەنگیخواردووە، ئەمەش وادەکات بەکتریا نەتوانێت پێیبگات.

تەماتە

دەکرێت تەماتە لە دەرەوەی بەفرگر هەڵبگریت، بە جۆرێک بەشە سەوزەکەی سەرەوەی ڕووی لە ژێرەوە بێت. بەڵام لە پلەی گەرمیی کەمتر لە 12دا تایبەتمەندییەکانی دەگۆڕێن، ڕووکەشەکەی زبرتر دەبێت و ترشییەکەی زیاد دەکات.

هەروەها پەتاتەش یەکێکە لەو خۆراکانەی دەکرێت لە دەرەوەی بەفرگر هەڵبگیرێت، چونکە لەناو بەفرگردا مانەوەی بۆ ماوەی درێژ، دەبێتە هۆی شیرینبوونی تامەکەی و نەرمبوونەوەی.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی پەیڕەودەكرێت

بابەتی دواتر

لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کوژراو و بریندار هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share