سەرۆكی پێشووی شارەوانیی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابێت، جەختیشدەكاتەوە لە ماوەی كاركردنیدا هەر كارێكی كردبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان بووە.
ئەندازیار توانا كەمال جەلال، سەرۆكی پێشووی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڵاوكردنەوەی هەواڵی دەستگیركردنم دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە و ماوەی حەوت مانگە لە شارەوانی نەماوم و بەرپرسم لە هەر كارێكی نایاسایی كە كاتێك سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بووم و بە پێچەوانەی یاساوە ئەنجامدرابێت”.
ئاماژەی بەوەش كرد، “هەر كارێكمان كردبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان بووە و خۆمان پێشتریش بەشداربووین لە داڕشتنی بەشێك لە یاسا و ڕێنماییەكان بۆیە سەرپێچی ئەو یاسا و ڕێنماییانە ناكەین”.