ئەو پیاوەی بە دوای چەكە كیمیاییەكانی سەدام حسێن-ـدا دەگەڕا گیانیلەدەستدا

دەیڤد كای، شارەزای چەكی ئەتۆمی كە لە عێراق بە دوای چەكە كیمیایی و كۆكوژەكانی ڕژێمەكەی سەدام حسێن-ـدا دەگەڕا، لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مردنەكەی كای لە 13ی ئەم مانگەدا بووە، بەڵام تازە بە فەرمیی ڕادەگەیەندرێت و هاوژینەكەی بە میدیای ئەمریكیی وتووە، ناوبراو بە نەخۆشی گیانیلەدەستداوە.

لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرئەنجامی بەڵگەكانی بۆردومانكردنی كوردستان بە چەكی كیمیایی و بوونی وێستگەی ئەتۆمی لە عێراقدا، هەڵمەتێكیان بۆ گەڕان بە دوای چەكی كۆمەڵكوژی ڕژێمی بەعسدا بەرپاكرد و تا ماوەیەك پێش ڕووخاندنی ڕژێمەكە لە ساڵی 2003دا، هەڵمەتەكە بەردەوام بوو.

لەو ماوەیەدا چەندین پسپۆڕی خۆرئاوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و نەتەوە یەكگرتووەكان، وەك پشكنەر سەردانی عێراقیان كرد و دەوترا حكومەتی عێراق چەكە كۆكوژەكانی دەشارێتەوە و جێگۆڕكێیان پێدەكات، یەكێك لەو پسپۆڕانەی سەرۆكایەتیی تیمی پشكنەرانیان دەكرد، دەیڤد كای شارەزا ئەمریكییەكەی چەكی ئەتۆمی بوو.

بابەتی پێشتر

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

بابەتی دواتر

"جیپسی کینگ" بۆ پاڵەوانی جیهان: حەوت ڕۆژ مۆڵەتت پێدەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەیەكی سەربازیی نزیك كیێڤ كۆنترۆڵكرا
پێنتاگۆن: سوپای ڕوسیا بەرەو كیێڤ دەڕوات و نیازی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای ‏هەیە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا باس لە پێشڕەویی ڕوسیا بەرەو كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا دەكات، پێیوایە مۆسكۆ نیەتی ڕوخاندنی حكومەتی ئۆكرانیای…
Total
0
Share