سێرگی لاڤرۆڤ : بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكرانیا هەیە

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بەپلانی تۆكمە بەرەنگاری سزاكانی سەر ڕوسیا دەبینەوە و دەڵێت، “بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكرانیا هەیە”.

سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ئاسیا فراوانتر بكەن و پلانی تۆكمەیان داڕشتووە بەرەنگاری سزا سەپێندراوەكان ببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ووتی، “بەرەوپێشچوون لە دانوستانەكانمان لەگەڵ ئۆكرانیا هەیە”.

ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ هیندستان و چین كاری هاوبەشیان هەیە و كاردەكەن پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوانیان بەهێزتر بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share