نەخۆشی بەرۆکی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بەرنادات
شازادەیەک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو

لەدوای نەخۆشکەوتنی هەریەکە لە چارلزی دووەم پادشای بەریتانیا و شازادە کەیت هەواڵی تووشبوونی شازادە سارە ڤیرگسۆن شازادە یۆرک بە شێرپەنجە بڵاوکرایەوە.

سارە ڤێرگسۆن تەمەن 64 ساڵان هاوسەری شازادە ئەندرۆیە، ساڵی رابردوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک بوو، دواتریش چەند خاڵێک لەسەر جەستەی دروستبوون و دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت تووشی شێرپەنجەی پێست بووە.

بەپێی زانیاریی میدیای بەریتانیەکان، دۆخی تەندروستی شازادە جێگیرە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و ورەی بەرزە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو تووشبوونی چارلزی دووەم بە هەوکردنی پرۆستات راگەیەندرا، هاوکات شازادە کەیت نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت. مارکۆ…
Total
0
Share