گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

لە دوایین هەوڵەکانی بەرەوپیشچوونی زانستی گەردوونناسیدا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دەنگێکی لە بۆشایی ئاسمانەوە تۆمارکردووە، کە دەنگەکە لە “کونە ڕەشەکانەوە” دێت و دوورییەکەی لە زەوییەوە 250 ملیۆن ساڵی تیشکییە.

لە تۆمارێکدا کە ئاژانسی ناسا بەجۆڕێک دەنگەکەی لەگەڵ لەرەلەری گونجاو بۆ گوێی مرۆڤ گونجاندووە، کە بتوانرێت بە ئاسانی دەنگەکە ببیسترێت، ئاژانسەکە لەو تۆمارەدا دەنگێکی لە یەکێک لە کونە ڕەشەکانەوە تۆمارکردووە کە نزیکە لەو دەنگەی لە گەردەلولەکانەوە دەردەچێت.

ئاژانسی ناسا ئاشکرایکردووە، لە دەوروبەری کونە ڕەشەکەوە دەنگەکە دەبیسترێت، لە کاتی گەڕانەکان لە دوروبەری کونە ڕەشەکە ئەو دەنگە بیستراوە و تۆمارکراوە.

پێگەی Science Alertی زانستی باسی لەوەکردووە، دەنگە تۆمارکراوەکە هاوشێوە دەنگێکی “توڕەی ترسێنەرە”، ئەوەش یەکەمجارە دەنگێکی لەوشێوەیە لە کونە ڕەشەکەوە دەربچێت و ببیسترێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، دەکرێت بە گۆرانکاری و لێکۆڵینەوە لە دەنگەکە بگەینە دیاردەی گەردوونی نوێ کە گرنگی زانستیی زۆری هەیە.

 

بابەتی پێشتر

مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵیی پەیڕەودەكرێت و یەكەم مۆڵەت درا بە مەسرور بارزانی

بابەتی دواتر

ئەو پیاوەی بە دوای چەكە كیمیاییەكانی سەدام حسێن-ـدا دەگەڕا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share