وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستیلەکارکێشایەوە

بێن والاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەستیلەکارەکەی کێشایەوە و ، گرانت شاپس وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی وزە لە شوێنەکەی دەستبەکاربوو.

بێن والاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا کە بۆ ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ناردووە نووسیوویەتی، “لە دوای ساڵانێکی زۆر ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لەو بەشانەی ژیانم کە پشتگوێم خستووە وەبەرهێنان بکەم و دەرفەتی نوێ بدۆزمەوە، ئێستا کە ئەو پۆستە بەجێدەهێڵم سوپایەکی هاوچەرختر زیاتر متمانە بەخۆ و پڕچەکترم بەجێهێشتووە”.

باسیلەوەشکرد، “لە 10 ساڵی داهاتوودا جیهان نائارامتر و ناسەقامگیرتر دەبێت، بۆیە ئەمڕۆ تەواو کاتی ئەوەیە وەبەرهێنان بۆ داهاتوو بکەین”.

لە وەڵامی نامەکەدا سوناک سوپاسی ناوبراوی کردووە لەو ماوەیەدا کە پۆستەکەی بەڕێوەبردووە و هاوکات دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرد و لە شوێنیشی گرانت شاپس وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی وزە دەستنیشانکرد.

هەر ئەمڕۆ چارلسی سێیەم پادشای بەریتانیا دەستبەکاربوونەکەی شاپسی پەسەندکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پێشووی هەواڵگری ئەمریکا: ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات

بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتە سەر ئێران هەڵەیەکی مێژوویی دەکات و خۆی دەخاتە شەڕێکی…
Total
0
Share