كۆبوونەوە گرنگەكە ئەنجامدەدرێت
تایبەتە بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی لە هێڵەكانی ئینتەرنێت

لەسەر پێشنیازەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن تایبەت بە پەیڕەوكردنی پاكێجی خێزانی، سبەینێ لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات، سەرۆكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، “دوای كۆبوونەوەكەش لەسەر ئەو پرسە پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەكەین”.

لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، لیژنەكەمان كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات لەبارەی پێشنیازی دروستكردنی پاكێجی خێزانی بۆ تۆڕەكانی ئینتەرنێت و مۆبایل و سنوورداركردنی ماڵپەرە سێكسییەكان و یاریی پەبجی لە هەرێمی كوردستان”.
ئاشكرایكرد، “ئێمە لەگەڵ سنوورداركردنی ماڵپە سێكسییەكان و یاریی پەبجین كە كاریگەری كردووەتە سەر منداڵ بە تایبەت لە پڕۆسەی خوێندنیاندا، لە هەمانكاتدا بابەتی مامەڵەكردن بە دراوە ئەلیكترۆنییەكان كە دەمانەوێت بزانین حكومەت بە چ میكانیزمێك مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتانە دەكات”.

ئاشكرایكرد، “دوای كۆبوونەوەكەی سبەینێمان پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەكەین و تاوتوێی ئەو پێشنیازانە دەكەین”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: سەگ فرمێسكی شادی دەڕژێت كاتێك چاوی بە خاوەنەكەی دەكەوێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر: كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share