پۆلیسی هەولێر: سێ كەسمان دەستگیركرد كە باڵندەی گرانبەهایان دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكەش ڕایدەگەیەنێت، ئەو سێ تۆمەتبارە باڵندەی گرانبەهایان دزیوە كە نرخەكانیان لە هەزار بۆ دە هەزار دۆلاردابووە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبارمان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون دزی لە دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل لە نزیك یاریگای شەهید فڕانسۆ هەریری بكەن و لە كۆگایەكیشدا لە هەولێر كێبڵیان دزیوە و لەگەڵ ئەوەشدا حەوت باڵندەی گرانبەهایان لە دوكانێك دزیوە كە نرخەكەیان هەزار تا 10 هەزار دۆلار بووە و پێشتریش هەر سێ تۆمەتبارەكە داواكراوبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو كەسانە نزیكەی 24 بوتڵی غازی ماڵانیان دزیوە و كاتێك هێزە ئەمنییەكان ویستوویانە دەستگیریان بكەن ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەتەوە و هەر سێ تۆمەتبارەكە دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

تەرمی هاوڵاتییەك لە زێی دوكاندا دەرهێندرا

بابەتی دواتر

دەركردنی دراوی نوێی 20 هەزار دیناری هەڵاوسان دروستدەكات؟<br>دارایی عێراق هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share