دەسەڵاتی دادوەری دەستبەكاردەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستبەكاركردنەوەی سەرجەم دادگاكان لە سبەینێوە ڕادەگەیەنێت.

ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەهۆی كشانەوەی خۆپیشاندەران و لاچوونی ئەو گەمارۆیەی لەسەر بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی هەبوو، بڕیاردرا بە دەستبەكاركردنەوە بەشێوەیەكی سروشتی لە سەرجەم دادگاكاندا لە بەیانی سبەی 8/24ەوە.

ئەنجومەنەكە سوپاسی سەرجەم لایەنەكان، كەسایەتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەكات ئەوانەی پاڵپشتیی دادگانن و سوورن لەسەر ڕێچكەی سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە دەستوور.

ئەنجومەنی دادوەری جەختدەكاتەوە لەسەر هەنگاونان بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەر هەموو ئەوانەی سەرپێچیی یاسا دەكەن و دامەزراوە گشتییەكان پەكدەخەن.

ڕاگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە ئێوارەی ئەمڕۆ ساڵح محەمەد عێراقی كە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە داوای لە شوێنكەوتووانی ڕەوتی سەدر كرد لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری بكشێنەوە و خێمەكانیان لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بهێڵنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنەكە لەگەڵ دادگای فیدراڵی بڕیاردرا كارەكانی دادگاكانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری و دادگای فیدراڵی ڕابگیرێن.

هۆكاری بڕیارەكەشی گەڕاندەوە بۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری و ئەو هەڕەشانەی لە دەسەڵاتی دادوەری كراون، تا پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە.

 

بابەتی پێشتر

دووانیان ژنن<br> ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 17 ئەندامی داعش ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی "زۆرباشتر" دابینكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share