کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تۆز و خۆڵێکی سووک دەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزیکی سووک، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.