گاردیان: چارەکێکی دانیشتووانی گۆی زەوی رووبەڕووی کەمئاویی توند دەبنەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن دامەزراوەی سەرچاوە جیهانییەکان (WRI ) بڵاوکراوەتەوە،  بیست و پێنج وڵات کە چارەکێکی دانیشتوانی جیهان پێکداهێنێت، رووبەڕووی فشاری ئاوی زۆر دەبنەوە .

داتاکانی دامەزراوەی سەرچاوە جیهانیەکان کە رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم وڵاتانە ساڵانە بە بەردەوامی ٨٠%ی ئاوەکانیان بەکاردەهێنن.

نەخشەی مەترسییەکانی ئاو ئاشکرای دەکات کە خواست لەسەر ئاو لە سەرانسەری جیهاندا لە زیادبووندایە و لە ساڵی 1960ـەوە دوو هێندە زیادی کردووە.

لە کاتێکدا خواست لەسەر ئاو لە ئەوروپا و ئەمریکا ئاستێکی بەرز تۆماردەکات، لە ئەفریقاش لە بەرزبوونەوەدایە، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 خواست لەسەر ئاو لە سەرانسەری جیهان لە نێوان 20% بۆ 25% زیاد بکات.

ئەو 25 وڵاتەی زۆرترین فشاری ئاویان بەخۆیەوە بینیوە بریتین لە سعودیە، چیلی، سان مارینۆ، بەلجیکا و یۆنان، پێنج وڵات رووبەڕووی زۆرترین فشاری ئاوی بوونەتەوە بریتین لە بەحرەین، قوبرس، کوەیت، لوبنان و عومان.

لەگەڵ ئەم ئاستە لە فشاری ئاودا ژیان و کار و ئاسایشی خۆراک و وزەی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە، ئاو پێویستە بۆ گەشەکردنی بەروبووم و بەخێوکردنی ئاژەڵ و بەرهەمهێنانی کارەبا و پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ و گەیشتن بە ئامانجە جیهانییەکانی کەشوهەوا.

نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێن، بەبێ بەڕێوەبردنی باشتری ئاو، زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و گەشەسەندنی ئابووری و گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی توندبوونەوەی فشاری ئاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share