ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر دڵتەنگە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لەو دۆخەی تێیكەوتووە بێزارە و بەدوای هەلێكدا دەگەڕێت بۆ جێهێشتنی مانچستەر یونایتد.

لەدواین یاریی ڕابردوو لەخولی ئینگلتەرا كاتێك ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ بونەوە، تین هاگی ڕاهێنەر لەخولەكی 86 بەشداری بە ڕۆناڵدۆ كرد.

ڕۆناڵدۆ پێیوایە تین هاگ گرنگی پێ نادات و لە پێكهاتەی سەرەكی بەشداری پێناكات.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت هێشتا ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد دڵخۆش نییە و بەدوای هەلێكدا دەگەڕێت بڕوات.

لە ئێستادا یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەگەرێكی بەهێزە بۆ ئەوەی هێرشبەرە پورتوگالییەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانییەوە بكات.

بەتایبەت لەبەرئەوەی دۆرتمۆند یەكێكە لە یانە بەشداربوەكانی چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە.

بابەتی پێشتر

كلۆپ لە ئاستی لیڤەرپوڵ ڕازی نییە

بابەتی دواتر

پێنج شەممە تیروپشكی چامپیۆنز لیگ ڕادەكێشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share