پێنج شەممە تیروپشكی چامپیۆنز لیگ ڕادەكێشرێت

PARIS, FRANCE – MAY 26: The Champions League trophy is seen with the official match ball of the final ahead of the 2022 UEFA Champions League Final on May 26, 2022 in Paris, France. (Photo by Michael Regan – UEFA/UEFA via Getty Images)

یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنج شەممە تیروپشكی چامپیۆنزلیگ ڕادەكێشرێت.

بڕیارە ئاهەنگەكە كاتژمێر 7ی ئێوارە بەڕێوەبچێت.

یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن و مانچستەر سیتی و ئەیاكس و پاریس و پۆرتۆ و میلان ڕیزبەندی یەكەمیان گرتووە و یانەكانی بەرشلۆنە و یۆڤانتۆس و ئەتلەتیكۆمەدرید و تۆتنهام و چێڵسیش ڕیزبەندی دووەمیان گرتووە.

لە ڕیزبەندی سێیەمدا هەردوو یانەی بروسیا دۆرتمۆند و ناپۆلی و ئینتەرمیلان دەبینرێن كە زۆر بەهێز بن.

پێشبینی دەكرێت ئەم وەرزە ركابەرییەكی بەهێز لەسەر ناسناوی چامپیۆنز لیگ ببینرێت.

هەروەك ساڵانی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوی سەرەكییە و یانەكانی بایرن میونشن و مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان و بەرشلۆنە و لیڤەرپوڵ ڕكابەری دەكەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر دڵتەنگە

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share