سعوودیە سوپەری ئیتاڵیا وەک ئیسپانیا لێدەکات

ڕایەڵەی یانەکانی خولی ئیتاڵیا نزیکبووەتەوە لە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ وەبەرهێنانی سعوودیە، بەهۆیەوە چەند یارییەکی خولی ئیتاڵیا و سوپەری ئەو وڵاتە لە خاکی شانشینی سعوودیە ئەنجامدەدرێت.

دوای ئەوەی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئەنجامدرا، داهاتەکەی (7.5) ملیۆن یورۆ بوو،بە هاوبەشیی لە نێوان جەمسەرەکاندا دابەشکرا.

بەپێی زانیارییەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، ڕایەڵەی یانەکانی ئیتاڵیا نزیکبووەتەوە لە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ وەبەرهێنانی سعوودیە، بەهۆیەوە گۆڕانکاری لە سیستەمی یارییەکانی سوپەر-دا دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، سعوودیەکان داوایانکردووە سیستەمی سوپەری ئیتاڵیا هاوشێوەی ئیسپانیای لێبکرێت، لەبری دوو یانە، چوار یانە بە دوو قۆناغ یاریی کۆتایی ئەنجامبدەن، بەو جۆرەش داهاتەکان لە حەوت ملیۆنەوە بۆ (25) ملیۆن یورۆ زیاددەکرێت.

مەرجێکی دیکەشیان ئەوەبووە، چەند یارییەکی گرنگی خولی ئیتاڵیا لە هەمان وڵات و لە یاریگای “شا فەهد” سازبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ به‌رشلۆنه‌ گونجاون؟ دی بۆیر له‌باره‌ی دیپای و گریزمانه‌وه‌ بۆچوونی ئاشکراده‌کات

ڕۆناڵد دی بۆیر، ئه‌ستێره‌ی دێرینی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا ئاماژه‌ به‌ گرنگی کڕینی مێمفس دیپای هاونیشتیمانی ده‌کات له‌لایه‌ن…
Total
0
Share