پزیشكە ناسراوەكەی ئەمریكا و جیهان وازدەهێنێت

ئەنتۆنی فاوچی

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی هەستیاری و نەخۆشییە درمییەکان و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ئەمساڵدا پۆستەكەی جێدەهێڵێت.

فاوچی لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە كەسێكی ئاشنا لە سەرانسەری جیهاندا، بەوپێیەی نزیكەی هەموو ڕۆژێك وەڵامی پرسیارەكانی دەربارەی پەتای كۆڤید-19 دەدایەوە.

فاوچی لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنم کە پۆستەکانم وەک بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانیی هەستیاری و نەخۆشییە درمییەکان (NIAID) و بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشییە بەرگرییەکان NIAID جێدەهێڵم، ئەمە جگە لە پۆستەکەم وەک ڕاوێژکاری پزیشکیی سەرۆک جۆ بایدن”.

ئەو پسپۆڕە تەمەن 81 ساڵە ڕوونیشیكردەوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەو پۆستانە بەجێدەهێڵێت.

فاوچی بۆ ماوەی 38 ساڵ لە کۆمپانیای NIAID کاریکردووە، لە سەرۆکایەتی ڕۆناڵد ڕیگانەوە دەستیپێکرد، کاتێک یارمەتی سەرکردایەتیکردنی وەڵامدانەوەی ئەمریکای دا بۆ پەتای ئایدز، هەروەها ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل، پەتای ئەنفلۆنزا و چەندین هەڕەشەی دیکەی سەرهەڵداو و ئەنفلۆنزای باڵندە، ئیبۆلا و زیکا، جگە لەوەی ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید-19 لە ساڵی 2020ەوە.

پسپۆڕەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ڕوونیكردەوە، “خانەنشین نابێت”، بەڵكو بەردەوام دەبێت لە “کارکردن بۆ پەرەپێدانی زانست و تەندروستیی گشتی و ڕێنماییکردن و ڕاوێژ بۆ نەوەی نوێی سەرکردەکانی زانست، لەمیانەی هەوڵدانیان بۆ ئامادەسازیی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی نەخۆشییە درمیەکان لە ئایندەدا”.

بابەتی پێشتر

كاركردن لە پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ كوردانی تاراوگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 110 دۆلار…
Total
0
Share