پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 12 لەمەوپێش، تۆمەتبارێكی هەڵهاتوو دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی 2010/3/16 لە گەڕەكی سەرچنار لە سلێمانی كەسێك كوژرا و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەكە هەڵات.
دەشڵێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار دەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوە و دانیشتووی قەزای فەلوجەیە، سەرەنجام ئەمڕۆ تۆمەتبار بەهاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیركرا.
تۆمەتبار (أ.أ.خ. لەدایكبووی 1990) دانیناوە بە تاوانەكەیدا كە بە پیلان قوربانییەكەی لە قەزای كەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و كوشتویەتی، دواتر بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.