درۆنێك لە گەڕەكێكی هەولێر كەوتەخوارەوە

كەمێك لەمەوبەر لە گەڕەكێكی شاری هەولێر دەنگێكی بەهێز بیسترا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان درۆنێك كەوتووەتەخوارەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی قەڵای نوێ لە هەولێر دەنگێكی بەهێز بیستراوە و دوای بەدواداچوونەكان دەركەوتووە درۆنێك كەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “بەو هۆیەوە زیان بە دوكانێك و چەند ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییان لەو گەڕەكە گەیشتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشدار حەسەن: ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە دەبوو گوهدار زێباری سێ ساڵی دیكە لە زیندان بمێنێتەوە

بەشدار حەسەن، یەكێك لە پارێزەرانی كەیسی حوكمدراوانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ گوهدار ئازادكرا و ئەو لێخۆشبوونەی سەرۆكی هەرێم نەبووایە…
Total
0
Share