شاخەوان عەبدوڵا: ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ڕێککەوتنە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی داهاتووی لایەنە عێراقییەكان بە بەشداربوونی نوێنەری ڕەوتی سەدرەوە دەبەستێتەوە و دەشڵێت، ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ڕێککەوتنە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەی لایەنە عێراقییەكاندا كە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕێكخرا، تیایدا بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی دیکە ئەنجامبدرێت بە مەرجێک نوێنەری ڕەوتی سەدر بەشداری بکات.

میدیای فەرمیی پارتی لە زاری شاخەوان عەبدوڵا وتیشی، “بەڵام تائێستا لایەنی سەدری ئامادەنییە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات، ئەگەر لایەنی سەدری بەشداری کۆبوونەوەی داھاتوو نەکەن ئەوە کێشەکە چارەسەر نابێت لەبەر ئەوەی ئەوان بەشێکی کێشەکەن”.

بەپێی وتەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران زۆر لایەن پێیانوایە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەرە بۆ ڕەوشی عێراق، بەڵام لەسەر ئالیەتەکە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، لەبەر ئەوەی داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

ڕوونیشیكردەوە، “ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵوەشێتەوە چۆن ڕێوشوێنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بگرێتەبەر و یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربکاتەوە، ئەمە پێویستی بە پەرلەمانە و پێویستی بە ڕێککەوتنیشە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی…
Total
0
Share