ئاسایشی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و دوو داواكراویان لە سلێمانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەر بە حكومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند، بە ھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، پێنج داواكراویان دەستگیركردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی-دا، توانراوە لە یەک ھەفتەدا ئەو پێنج كەسە دەستگیربکەن، کە سێ كەسیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراون و دوو كەسەكەی دیكە بەپێی هەردوو ماددەی (459) و (456) لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبوون.