حکومەتی هەرێم: بڕی 598 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە حکومەتی عێراق بڕئ تەنها 598 ملیار دینار ناردووە، بەپێی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراقیش هۆکارەکەی کێشەی تەکنیکییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە تا ئێستا حکومەتی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری رەوانە کردووە بۆ هەرێم.

لەوبارەیەوە بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئێستا بڕێک پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەشەکەی دیکەشی لە کاتێکی تردا دەنێردرێت.

سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی، هۆکارەکەی نە کێشەی یاساییە نە سیاسی بەڵکو کێشەیەکی تەکنیکییە و چارەسەر دەبێت.

جەختیکردەوە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو کێشەیە دووبارە نابێتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپەرشتیی دانووستانەکانی هەرێم و بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆدیگیر چوارەم یاریزانی ڕیاڵە توشی پێکان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
Total
0
Share