سەرۆكایەتیی هەرێم كوشتنی زانا ئێرانییەكە ئیدانەدەكات

موحسین فه‌خریزاده

سەرۆكایەتیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، “تیرۆركردنی” زاناى ئێرانى موحسین فه‌خریزاده‌ ئیدانە دەکەین.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “تیرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسین فه‌خریزاده‌ كه‌ له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین”.

دەشڵێت، “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین”.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 27ی تشرینی دووەم موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لە هێرشێكدا كوژرا.

دوابەدوای ڕوداوەكە محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە “تیرۆریستی”یەدا.

موحسین فەخریزادە، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی بوو لە وەزارەتی بەرگری ئێران، ناوێک بوو لەناو 500 زانای جیهانی بواری ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازییان لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share