بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share