میدیاکانی عێراق: لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێریش خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە هەواڵێکیدا وێنەیەکی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێر و دهۆکیش، خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت.

پێگەکە لە نوێترین هەواڵیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە سلێمانی هەڵدانی “خێمەی کەرامەت” پێ دەنێتە هەفتەی دووەمەوە و دەیان مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردەیی بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن و داوای چارەسەری قەیرانی مووچە و تەوتین دەکەن.

دەشڵێت، “لەگەڵ ئەو شەپۆلەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەی کە ساڵانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچە، دیارترین پرسیار کە دێتە پێشەوە ئەوەیە: بۆچی خۆپیشاندانەکان تەنیا لە پارێزگای سلێمانین؟ بۆچی ناڕەزایی بەرفراوانی فەرمانبەران و مامۆستایان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نابینین؟ بەتایبەتی کە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بارەگای پەرلەمان و حکومەتی تێدایە”.

(بەغداد ئەلیەوم) باسلەوەشدەکات، ئەو ڕێوشوێنە توندانەی کە لایەنە دەسەڵاتدارەکان، لە هەولێر و دهۆک گرتوویانە بەر لە کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و دەستگیرکردنی بەشداربووان؛ رێگری دەکات لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەرامبەر بەدواداچوونی بۆ چه‌ند پرسێك، وەزارەتی ئـەوقاف سكاڵاى له‌ دژ تۆماركردووه‌. ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى…
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی بۆردومانی کەمپی مەخمورەوە هۆشداریداوەتە تورکیا

نوێنەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، هۆشداریدانداوەتە تورکیا ئەگەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە کەمپی مەخمور بکاتە ئامانج، ئەوە پێشێلی…
Total
0
Share