بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 22ی دیكەش برینداربوون.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ڕووداوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك ناوچهى دێلوك سهر به شاری غازى عهنتاب له باكوورى كوردستان بووە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22ی دیكە برینداربوون.
ڕووداوەكە لەنێوان پاسێكی گەورەی گەشتیاری و دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا بووە كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلی پەخشی تەلەفزیۆنی (SNG) بووە.
هەندێك لە قوربانییەكان میدیاكارن. دوابەدوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكان و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەكە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران.