ئەو مامۆستایەی وتی “بە قۆپییە دەرچوم” ڕوونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی قسەکانی لەبارەی دەرچوونی لە قۆناغەکانی خوێندن کە وتبووی “بە قۆپییە دەرچووم” کاردانەوەی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ ڕونکردنەوەیدا و دەڵێت، “قسەکانم بە گاڵتە و گەپ کردووە”.

ئاشنا فەلاح، لە ڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت، ” بە ڕوونی رایدەگەیەنم کە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو جۆرە کارەدا نیم و ھەرگیز بەھانەی بۆ ناھێنمەوە بە تایبەت کە لە ئێستادا من خۆم یەکێکم لەو ڕاھێنەرانەی کە سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەکەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەکی دروستمان پێبەخشیون بە شاھیدی دایک و باوکیان”.

ئەو مامۆستایە کە بەڕێوبەری پەیمانگایەکی تایبەتە لە شاری سلێمانی لە ڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت، “ئێمە سەدان سیمینار و چالاکیمان ئەنجامداوە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و شا رێگای ڕاستی زانست و زانیاری و ھەوڵ و کۆششدانمان بۆ ئامادەبووان خستۆتە ڕوو، لەگەڵ ئەوەش ھێشتا خۆمان بە قوتابی دەزانین و لە ھەوڵ و گەڕان بۆ زانست و خۆ پەروەردەکردن نەوەستاوین و پێمان وایە تازە لەسەرەتای رێگەداین بۆیە بەردەوام لە کۆرس و خولی فێرکاری بەشدار دەبین”.

ئاشنا فەلاح دەڵێت، ” دووپاتی ئەوە دەکەینەوە کە ئێمە ھەرگیز بانگەشە بۆ ھیچ جۆرە کارێکی ساختە و نا دروست ناکەین، چ جای لە بواری پەروەردە و فێرکردن کە خۆمان لە کایەکەداین ھەم وەک قوتابی، ھەم وەک پەروەردەکار، دڵنیایی دەدەین کە بەردەوام دەبین لەسەر کاری خۆمان و درێژە بە کاروانی پەروەردەیی دەدەین و کوالیتی باشتر و خزمەتی زیاتر بە بەشداربووانمان دەکەین و لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە ناوەستین”.

بابەتی پێشتر

ئەو هونەرمەندە کوردەی هەمیشە شادی لێدەباری، کۆچی دوایکرد

بابەتی دواتر

ئەحمەد داود ئۆغلو دژی قەدەغەكردنی هەدەپەیە لە توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share