قوباد تاڵەبانی سەردانی چەتۆ ساڵح دەكات

قوباد تاڵەبانی سەردانی چەتۆ ساڵح دەكات و سەردانەكەی بە دەربڕینی وەفا بۆ بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و خاوەن شەهید ناودەبات.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ وەک وەفایەک بۆ بنەماڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمان و خاوەنی پۆلێک شەهید، لە ماڵی هەڤاڵ و هاوڕێی ئەزیزم کاک چەتۆ ساڵح بووم.

لای خۆیەوە چەتۆ ساڵح لە پەیامێكدا وێڕای جەختكردنەوە لە پێشوازیكردنی لە قوباد تاڵەبانی لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا دەڵێت، “لە کەشێکی برایانە و یەکێتییانە خۆشحاڵی خۆمان دەربڕی بە هاتنیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ئێران بەكرداری هەنگاوی نەناوە بۆ بەردانەوەی ئاو، ئاستی ئاوی بەنداوەكەش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.…
Total
0
Share