“توڕەیی سەر دەریای سوور” ئەمشەو ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو شەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بۆکسێن بۆ کێشی سەرو قورس لە نێوان ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی ئەنجام دەدرێت.

ئەمشەو شەممە، کاتژمێر (11:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووبوونەوەی بۆکسێنی نێوان ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی، لە یاریگای “شا عەبدولڵا” لە سعوودیە لەژێر ناونیشانی “توڕەیی سەر دەریای سوور” ئەنجام دەدرێت.

ڕووبەڕووبوونەوەکە دووەم جارە سازدەکرێت و بە “ڕیماچ” ناودەبرێت، یوسیک پارێزگاری لە پشتێنەکانی WBA و IBF و WBO و IBO دەکات، کە لە مانگی ئەیلولی 2021 توانی بە بردنەوە لە خودی جۆشوا بەدەستی بهێنێت.

یوسیک لە مانگی ئەیلولی 2021 بەرامبەر جۆشوا یاری کرد، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆکسێنەرە ئۆکرانییەکە بردنەوەی تۆمار کرد، لە کاتێکدا جۆشوا سەرجەم پشتێنەکانی هەڵگرتبوو و خۆی ئامادە دەکرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر تایسن فیوری هاونیشتمانی.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 37 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

(یوێفا) هەڕەشە لە پاریس و مارسیلیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share