كۆنگرەی رۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیداد

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە كە ئەوان ئامانجیان بەدەستهێنانی سەرجەم ناسناوەكانی ئەم وەرزەیە.

هیواشی خواست بە زوترین كات دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخرێت تا بتوانێت پشت بەو لیستە ببەستێت كە لای دەمێنێتەوە.

هیواشی خواست بە زووترین كات كۆندی بەرگریكار لە لیستی یاریزانەكان زیاد بكەن.

پوختەی قسەكانی چاڤی

– سۆسیداد یانەیەكی بەهێزە و بەرگریكاری باش و گۆڵچی باشی هەیە، ئامانجی سەرەكیمان بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە.

– هێشتا چاوەڕیی ئەوە ئەكەین كۆندی بۆ لیستی یاریزانەكان زیاد بكەین، هێشتا لەچاو هەفتەی ڕابردوودا هیچ شتێك نەگۆڕاوە.

– تا كۆتایی بازاری گواستنەوە هەموو ئەگەرێك كراوەیە

– ئۆبامیانگ و دیپای یاریزانی بەرشلۆنەن و پشتیان پێ دەبەستم، هەركاتێك گفتوگۆی فرۆشتنیان كرا ڕای خۆم دەڵێم

– ئەوەی ئێستا دەمەوێت بیكەین، ناونوسكردنی كۆندییە لە یانەی بەرشلۆنە

– یاریزانی زۆر هەیە بۆ جێگەی بۆسكێتس، كیسێ و پیانیچ و دی یۆنگ، هێشتا بڕیاری كۆتاییم نەداوە

– فیران تۆرێس بەشێوەیەكی باش ڕاهێنان دەكات و ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە

– ڕكابەری لەسەر هەموو ناسناوەكان دەكەین، بەرامبەر ڕایۆڤالیكانۆ دەبوو براوە بین، یارییەكی باشمان كرد و چەندین هەلی گۆڵمان دروستكرد.

– بالدی یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە و پشتی پێ دەبەستین

– پێویستە كاتی گواستنەوەی یاریزانان داخرێت بۆ ئەوەی لیستی كۆتایی یاریزانەكان بزانم

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕاکان جبوری..لایەنگرانی داوای لابردنی قائیمقامی کەرکوک دەکەن

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان 37 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share