بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیايی ئێستا دراون ئەو بڕگە تایبەتەی لە یاسای چاكسازیدا هاتووە جێبەجێبكرێت هیچ مووچەیەك لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات، لەكاتێكدا بەشێك لە خانەنشینی پلەتایبەت و پلەباڵاكان مووچەكەيان شەش ملیۆن دینارە، بەڵام ئێستا 50%ی مووچەكەیان پێدەدرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، پلەتایبەت و پلەباڵاكان 50%ی مووچەكەیان پێدەدرێت و ئەگەر یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت هیچ مووچەیەك لە هەرێمی كوردستان لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەزیر و پەرلەمانتارە خانەنشینكراوەكان لە هەرێمی كوردستان مووچەكەیان شەش ملیۆن دینارە و تا ئەو كاتەی یاسای چاكسازی جێبەجێدەكرێت 50%ی مووچەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.