ئاگر لە بازاڕێكی شاری هەولێر کەوتەوە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی داون تاون لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە و هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە.

وتیشی، ئاگرەكە زیانی بە چەند دوكان و فرۆشگەیەكی بازاڕەكە گەیاندووە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

پەیامنێری ئێستا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تا ئێستا زیانەكانی ئاگرەكە بە دیاریكراوی نەزانراون بەو پێیەی ڕووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share