لە بواری نەشتەرگەریی كۆمی داخزاو خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە

د. سیروان حەمەشەریف، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و مامۆستای زانكۆ بڵاویكردووەتەوە، “وەك یەكێك لە داهێنەرەكانی چارەسەری كۆمی خزاو خەڵاتكراین، كە داهێنانێكی نوێمان بۆ یەكەمجار ئەنجامداوە”.

كۆنگرەیەكی زانستیی تایبەت بە داهێنەرەكان لە عێراق لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و تێیدا داهێنەرەكان لەسەر ئاستی هەموو عێراق لە پسپۆری جیاواز بەشداربوون كە 121 داهێنەربوون لە بواری پزیشكی و ئەندازیاری و كشتوكاڵ و بوارەكانی دیكە.

د. سیروان دەڵێت، “ئێمەش خۆشبەختانە یەكێك بووین لەو 121 داهێنەرە، توانیومانە ڕێگەیەكی نوێ بدۆزینەوە بۆ یەكەمجار كە بریتییە لە نەشتەرگەریی كۆمی داخزاو بە ڕێگەی تایبەتی خۆمان و بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان ئێمە كردوومانە”.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

هیچ مووچەیەك لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات<br>زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەوە بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share