بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە ناوچە جیاجیاكان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینیی ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێ شەممە بەهەمانشێوە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلەكانی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبنەوە، خێرایی با مامناوەند و لە نێوان 10 – 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو:-
هەولێر / 42 پلە
سلێمانی / 43 پلە
دهۆك / 42 پلە
كەركوك / 45 پلە
هەڵەبجە / 44 پلە
زاخۆ / 42 پلە
سۆران / 43 پلە
ڕاپەرین / 42 پلە
گەرمیان / 47 پلە