یەكێك لەو دوو ژنەی كە بەهۆی موبەڕیدەوە سووتان گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، یەكێك لەو دوو ژنەی شەوی ڕابردوو گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی سلێمانی بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی خەبات لە شاری سلێمانی دوو ژن ویستوویانە بە دەبە ئاو بكەنە موبەڕیدەكەیانەوە، بەڵام بەنزین بووە و بەهۆیەوە گڕیگرتووە و سووتاون.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 8:40 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەكێك لەو دوو ژنە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەردەم هاتوچۆی گەرمیان بارهەڵگرێک ژنێکی شێلا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە ژنێکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە. لە راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیاندا…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد ئامادەیی نیشانداوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیادبكات بەڵام هەرێم ڕێگرە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام وەزارەتی…
Total
0
Share