چه‌ند هۆکارێکی وه‌رزشی و هونه‌ری لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه ناچارده‌که‌ن بیر له یاریکردن بۆ یانه‌یه‌کی دیکه بکاته‌وه.
گومانی تیادا نییه مێسی به درێسی ئازولگراناوه توانیویه‌تی هه‌گبه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی پڕبکات له نازناوی به کۆمه‌ڵ و تاکه که‌سی، وه‌ک باشترین ئه‌ستێره‌ی جیهان نمایشی تواناکانی کردووه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش که ئه‌نجامدراون به یاریده‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه بووه، به‌ڵام له ئێستادا دۆخه‌که گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه.
لیۆ له هاوینی ڕابردوو داوای ده‌ستبه‌رداربوونی له ئیداره‌ی جوسێپ بارتۆمیو کرد، به‌م هۆیه‌وه کێشه له‌نێوان یاریزانه‌که و به‌رپرسانی یانه دروستبوو، ئه‌و که‌لێنه‌ی له‌و کاته‌وه دروستبووه ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ستافی کارگێڕی هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی دووپاتیده‌کاته‌وه، بڕیاری ڕۆیشتنی مێسی بڕیارێکی خێرا یان کاردانه‌وه نییه، به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌ی قوڵی بۆکراوه و چه‌ند هۆکارێکی له‌پشته.
دووباره خۆدۆزینه‌وه
له به‌رشلۆنه ڕوحیه‌تی ڕابردووی له‌ده‌ستداوه، هاوڕێکانی په‌یوه‌ندیان به یانه‌ی دیکه‌وه کردووه و ئه‌فسانه‌که بووه‌ته یاریزانێکی به جه‌سته ئاماده‌ی بێ ڕوح.
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌کی دیکه‌وه بکات ئامانجی نوێ پێکده‌هێنێت و ڕه‌نگه به گڕوتینی پێشوو ده‌ست به یاریکردن بکاته‌وه.
باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان
شاره‌زایان به‌رده‌وام ئاماژه به کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی ده‌که‌ن وه‌ک باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان، هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه که له چه‌ندین یانه تواناکانی سه‌لماندووه.
مێسی به یاریکردنی بۆ یانه‌یه‌کی دیکه و پێشکه‌شکردنی هه‌مان ئاست و چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کان، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و بۆچونانه پوچه‌ڵده‌کاته‌وه و ده‌بێته باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان،.
هه‌لێک له خولێکی دیکه
دیسانه‌وه شاره‌زایان پێیان وایه مێسی هاوشێوه‌ی کریستیانۆ نییه و ناتوانێت له خولێکی دیکه جگه له خولی ئیسپانیا باڵاده‌ستی نیشانبدات.
یاریکردنی جادوگه‌ره‌که‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ مانچسته‌ر سیتی یان هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه له خولێکی گه‌وره‌ی دیکه و سه‌رکه‌وتن، ده‌ریده‌خات به‌هره‌ی “پوڵگا” په‌یوه‌ندی به درێسی یانه و خولێکه‌وه نییه.
به‌رشلۆنه له قۆناغی ڕاگوزه‌ردایه
یانه‌ی به‌رشلۆنه له ئێستادا به دۆخێکی ڕاگوزه‌ردا تێپه‌ڕده‌کات، ئاماده‌کاری بۆ بونیادنانی پێکهاته‌یه‌کی نوێده‌کرێت، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز له به‌رژه‌وه‌ندی لیۆ نییه.
مێسی ته‌مه‌نی 33 ساڵه و ئامانجی سه‌ره‌کی چنینه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانه، ئه‌م ده‌ستکه‌وته له ئێستادا به بارسا به‌ده‌ستنایه‌ت و یانه‌ی به‌هێزی دیکه بوونیان هه‌یه، بۆیه باشترین جاره‌سه‌ر یاریکردنیه‌تی بۆ یانه‌یه‌کی دیکه که خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی ئاماده‌بێت.
پاراستنی مێژوو
ئه‌و یاریزانانه‌ی بۆ یه‌ک یانه یاریده‌که‌ن هه‌میشه به چاوی پاڵه‌وانه‌وه ته‌ماشاده‌کرێن، لیۆ یه‌کێکه له‌وانه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژووی یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌بووه.
شه‌شجار خه‌ڵاتی باڵۆندۆر، ١٠ نازناوی لالیگا، چوار چامپیۆنزلیگ، شه‌ش کۆپا دێل ڕێ و چه‌ندین نازناوی دیکه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام تێکچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بارسا و له ئێستادا دابه‌زینی تواناکانی خستویانه‌ته به‌ر لێشاوی ڕه‌خنه‌ی هانده‌ر و میدیاکان، له پێناو پاراستنی مێژووی له یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌گه‌رێکی به‌هێز هه‌یه ماڵئاواییبکات و به‌ر له‌وه‌ی گه‌وره‌ییه‌که‌ی له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه له‌ده‌ستبدات ڕوو له یانه‌یه‌کی دیکه ده‌کات.