بەرشلۆنە دوو بەهرەداری بەرازیلی مسۆگەرکردووە

لەپای فرۆشتنی نایاسایی گابریێل باربۆسا، یانەی سانتۆسی بەرازیلی بەناچارییەوە دوو یاریزانی پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دیاریۆ سپۆرت، یانەکانی بەرشلۆنە و سانتۆس سەبارەت بە گواستنەوەی کایکی و ئانجێلۆ ڕێککەوتنیان کردووە، هەردوو یاریزانەکە لەهەر ساتێکدا دەتوانن دریسی بەرشلۆنە بپۆشن، بەبێ ئەوەی یانە كەتەلۆنییەكە هیچ بڕە پارەیەک وەک پێشەکی پێشکەشبکات.

سانتۆس لەڕابردوودا گابریێل باربۆسای بە ئینتەر میلان فرۆشتووە، لە کاتێکدا بەبڕی 7.9 ملیۆن یورۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەبووە، بەوهۆیەوە یانە کەتەلۆنییەکە لەڕووی یاساییەوە سکاڵای تۆمارکردووە و کەیسەکە بەسەر سانتۆسدا شکاوەتەوە.

لەئێستادا یانە بەرازیلییەکە هەریەک لە کایکی و ئانجێلۆی پێشکەشی بارسا کردووە، واتا مافی گواستنەوەی ئەم دووانەیەیان لەهەر ساتێکدا دەبێت، ئەوەش دەچێتە بری بۆندی باربۆسا.

کایکی، تەمەنی 18 ساڵە، لەپێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکات، بەرزی باڵای 186سم دەبێت، نرخی گواستنەوەی هەشت ملیۆن یورۆیە و 37 یاری بۆ سانتۆس کردووە.

ئانجێلۆش تەمەنی 17 ساڵە، لەسەرجەم پێگە هێرشبەرییەکان یاریدەکات و بەخێرایی و بەهرەی لێدەرکردن ناسراوە، 51 یاری بۆ سانتۆس کردووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: ئاستی پیسبوونی کیمیایی سنووری ئاسایشی ژینگەی مرۆڤایەتیی ‏تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

پاریس بۆ نوێكردنەوەی بۆندی مباپی فێڵ بەكاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share