كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێم دەستبەكاردەبێت

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم دەستبەكاربوونی كونسوڵی نوێی وڵاتەكەی لە هەولێر ڕادەگەیەنێت.

كونسوڵخانەكە ڕایگەیاند، ئێرڤن هیکس جونیەر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە ھەولێر لە مانگی ئابی 2022 پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەكات، دوای تەواوکردنی ڕاژەکەی وەك ڕاوێژکاری باڵا لە نوسینگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کاروباری ماددەی هۆشبەر و چەسپاندنی یاسا، دانوستانکاری سەرەکی لە نوسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاسایش و ڕێکەوتن، هەروەها ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە بۆ هێزی ‌هاوبەشیی سەربازی لە ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە.

هیکس وەك نەوەی دووەمی ئەندامانی پیشەیی ڕاژەی باڵای جێبەجێکردن (لقی جێبەجێکار لە کەرتی حکومی) جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لە (نواکشۆت)ی پایتەختی مۆریتانیا و لە واشنتنی پایتەختیش لە ئۆفیسی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردووە، جگە لەوەی ڕاوێژکاری باڵا بووە بۆ کاروباری ڕێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاری و بەڕێوەبردن بە شێوەیەکی جوڵاو و لە ڕێیەوە پشتیوانیی ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی ئەمریکای لە ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا کردووە کە بەشداربوون لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئیبۆلا، وەك ئەوەی كونسوڵخانەكە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، هیکس پێش ئەوەی پەیوەندی بکات بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە، لە ژمارەیەک ئاژانسی ناحکومی کاریکردووە لەوانە، پەیمانگای ئەمریکی ئەفریقی، کارسازانی نێودەوڵەتی و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕیی تایبەت بە سەرکردایەتیکردن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باشووری ئەفریقا. هەروەها وەک بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز لە بەشی کاروباری کۆمپانیاکە لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریکردووە. کارەکانی تری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم وڵاتانەی لەخۆگرتووە، گینی، نایجیریا، بەڕازیل، گابۆن، سیێرە لیۆن، مۆریس و بەروندی.

كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێم بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج واشنتن بەدەستهێناوە کە تیایدا لە کاروباری نێودەوڵەتی و دیراساتی ئەفریقی پسپۆڕیی وردی وەرگرتووە، ماستەری هەیە لە یاسا و دیپلۆماسی لە سکوڵی فلێچەر بۆ یاسا و دیپلۆماسی لە زانکۆی تەفتس، هەروەها ماستەری هەیە لە دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆلێجی سەربازیی دەریایی لە نیوپۆڕت لە ویلایەتی ڕەود ئایلەند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا، هیکس زمانی فەڕەنسی زۆر بە باشی دەزانێت، هەروەها پرتوگالی، ئەڵمانی، عەرەبی، چینی و ئەمهاریکی خوێندووە.

سەبارەت بە خەڵاتەكانیشی ڕوونیكردووەتەوە، یەکەم وەرگری (خەڵاتی ئێدوارد جەی پێرکینز)ە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2021 دایمەزراندووە و دەدرێت بەو کەسانەی لە پێگەی باڵادا لە بواری هەمەڕەنگی و بەشداریپێکردنی هەموواندا کاردەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا دوو خەڵاتی مۆرەتۆریەسی پلەبەرزکردنەوە و دوو خەڵاتی ئایکاسی وەزارەتی درەوەی بۆ سەرکردایەتیکردنی باڵا و ژمارەیەک خەڵاتی مۆرەتۆریەسی تریشی وەرگرتووە. هەروەها هیکس لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خەڵاتی مۆرەتۆریەسی بۆ خزمەتی مەدەنی لە ئۆفیسی کۆمەڵەی سەرۆك ئەرکانەکان و خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ خزمەتی مەدەنی وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

پێشبینیی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

بابەتی دواتر

پزیشكێك چەند زانیارییەك لەبارەی تەندروستیی مێشكەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
Total
0
Share