پزیشكێك چەند زانیارییەك لەبارەی تەندروستیی مێشكەوە ئاشكرادەكات

پزیشكێكی ڕوسی، نیشانە ئاڵۆز و ناڕوونەكانی ماندووبوونی مێشك دەخاتەڕوو و دەڵێت، “ئاگاداری چەند نیشانەیەك بن ئاماژەن بۆ ماندووبوونی مێشكتان”.

دكتۆر ئۆلگا گوفمان پزیشكی پسپۆڕی مێشك و دەمار، “نیشانەی تەمومژاوی”ی ماندووبوونی مێشك ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە كە لاوازبوونی یادەوەری، لە نیشانە سەرەتاییەكانی ماندووبوونی مێشكی مرۆڤە.

بەپێی وتەی دكتۆر ئۆلگا كە قسەی بۆ ماڵپەڕی “Lenta.Ru” كردووە، لاوازبوونی یادەوەری، كەمبوونەوەی توانای سەرنجدان و شڵەژان، نیشانەی ماندووبوونی مێشكن و دەبێت فەرامۆشنەكرێن، بە تایبەت ئەگەر كەسەكە پێشتر دووچاری كۆرۆنا بووبێت.

لەبارەی هۆكارەكانەوە، پسپۆڕەكەی مێشك و دەمار زۆربەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان و هۆگربوونی مرۆڤ بە سەیركردنی شاشەوە دەستنیشاندەكات و دەڵێت، ئەو ڕەفتارە سەرباری سەرهەڵدانی نیشانەكانی پێشتر، مرۆڤ تووشی سەرئێشە و سڕبوونی پەلەكان و پشتئێشە دەكات، چونكە زۆربەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی كاردەكاتەسەر فرمانەكانی كۆئەندامی دەمار.

دكتۆر ئۆلگا لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەو كاتانەی مرۆڤ لە سەیركردن و بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا بەسەریاندەبات، ئامۆژگاریی كەسی تووشبوو بە “ماندووبوونی مێشك” دەكات سەردانی پزیشكی پسپۆڕی بوارەكە بكات و پشكنین بۆ مێشكی ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێم دەستبەكاردەبێت

بابەتی دواتر

بە دار و بەردەوە ڕێگرییان كرد.. ژمارەیەک دەروێشی تەكیەی كەسنەزانی گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share